بەشەخۆراكی سلێمانی لەسەر دابەشكردنی فاسۆلیای خراپ ڕوونكردنەوە دەدات



بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕێكی زۆر بەشەخۆراكمان بەدەست گەیشتووە و بەردەوام بەسەر بریكارەكاندا دابەشی دەكەین، دەشڵێت: “ئەو شوێنانەی فاسۆلیایان وەرگرتووە و خراپ بووە بۆمان بگەڕێننەوە لە ڕێگەی بریكارەكانەوە بۆیان دەگۆڕین”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا بڕێكی زۆر باش لە بەشەخۆراك لە كۆگاكان بوونیان هەیە و بەردەوام لە ڕێگەی بریكارەكانەوە دابەشدەكرێت .

وتیشی، “ڕۆژانە لە بەغداوە بەشەخۆراك دەگاتە دەستمان، لە ئێستادا بۆ مانگی 12 ئامادەكاری دەكەن و هەموو 15 ڕۆژ جارێك بەشەخۆراك دەگاتە دەستمان”.

ڕاشیگەیاند، چاوەڕێی بریكارەكانین بزانین چەند فەردە فاسۆلیا بەم شێوازە تێكچووە و تەواوی فەردەكانیان بۆ دەگۆڕین و لەهەر شوێنێك ئەو فاسۆلیایە گەیشتۆتە بریكارەكان دەتوانن بیگەڕێننەوە و بۆیان بگۆڕین.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڤیدیۆیەكدا، كە بۆ (خەڵك)ی ناردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، لە چەند بریكارێكی خۆراك ئەو فاسۆلیایەی دابەش كراوە خراپ بووە و كرم لێی داوە.

ماوەی چەند مانگێكە لە بەشەخۆراك ماددەی فاسۆلیا دابەش نەكراوە، بەڵكو زیاتر نیسك و لەتكەنۆك دابەشكراوە، بەوهۆیەشەوە نرخی فاسۆلیا لە بازاڕەكاندا ڕووی لە بەرزبوونەوە كردبوو، بەجۆرێك نرخی یەك كیلۆ گەیشتبووە نزیكەی 3 هەزار دینار.

kastro2

فڕۆكەخانەی سلێمانی؛ لەبارەی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ گەشتیاران بڕیارێكی نوێی دەركرد
پێت فڕۆكەخانەی سلێمانی؛ لەبارەی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ گەشتیاران بڕیارێكی نوێی دەركرد
پزیشكێك باس لەو جۆرە پەتایە دەكات ئێستا لە نێو هاووڵاتیان بڵاوبۆتەوە
دوات پزیشكێك باس لەو جۆرە پەتایە دەكات ئێستا لە نێو هاووڵاتیان بڵاوبۆتەوە
پەیوەنیدر