محەمەد حاجی مەحمود: چارەسەری كێشەی هەرێم و بەغدا جیابوونەوە و سەربەخۆییە



سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا هەر لە سەرەتاوە قوڵ بوە و دەشڵێت: “چارەسەری كێشەی هەرێم و بەغدا جیابوونەوە و سەربەخۆییە”.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هەر لە سەرەتاوە لە دروستبونی عێراقەوە قوڵ بوون و هەرواش دەمێننەوە و باوەڕناكەم چارەسەر بكرێن.

ڕاشیگەیاند، كاتێك كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەكرێن، كە هەردووكیان سەربەخۆ بن.

وتیشی، ” ئەوەی ئێستا دەكرێت كەمكردنەوەی ئازارەكانە و چارەسەر تەنها جیابوونەوە و سەربەخۆییە”.

پارتی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
پێت پارتی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند
مەسرور بارزانی هەڵوێستی لەسەر پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند
دوات مەسرور بارزانی هەڵوێستی لەسەر پاشەكەوتی مووچە ڕاگەیاند
پەیوەنیدر