شارەزایەكی بواری بوومەلەرزەزانی ڕایدەگەیەنێت، كە 3 بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی باكووری كوردستانیان هەژاندووە و ئەگەری پاشلەرزەی دیكەش هەیە.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەماوەی تەنها سێ كاتژمێری ڕابردوودا سێ بوومەلەرزەی سەروو پله 4 به پێوەری ڕێختەر له نێوان شارەكانی مەڵاتییە و مەڕەش و ئەدەنە ڕوویانداوە.
ڕاشیگەیاند، ئەم بوومەلەرزانه له ڕۆژی ( 2023/05/25 ) پێشبینیمان كرد ڕووبدا لەسەرووی 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستاش ئەگەری پاشلەرزەی سەروو 5 پلە یان 6 پلە بەپێوەری ڕێختەر لەو ناوچانە ماوە.