دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە چەند کەسێکی تێکدەر و تەقەکەر لە چەمچەماڵ دەستگیر كراون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ١٣ ) کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی دەستگیرکرد .
ڕاشیگەیاندووە، بەرەبەیانی ٢٠٢٣/٥/٢٩ لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست دەبێت و چەند کەسێک بەهۆی تەقەکردنەوە بریندار دەبن، بۆیە لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارانیان بە ماددەی ( ٤٠٥ ) دەستگیرکرد .
ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتباران پێکهاتبوون لە ( ١٣ ) کەس ، دەستگیرا بەسەر سەرجەم چەک و کەرەستە سەربازیەکانیان، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان بەردەوامە و ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە .