بانکی ناوەندی عێڕاقی ڕایگەیاند؛ یەدەگی عێڕاق لە زێڕ گەیشتووەتە زیاتر لە ١٣٢ تۆن .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە؛ نزیکەی ٢.٣ تۆن زێڕی نوێ کڕدراوە،بەمەش یەدەگمان لە زێڕ بۆ ١٣٢ تۆن بەرزبووەتەوە و لیستی خواندارێتی زێڕمان لە جیهاندا لە زنجیرەی ٣٠ دایە.
بانکی ناوەندی ئەوەی خستووەتەروو؛ مەبەستمان لەم ڕێکارە زیادکرنی یەدەگی زێڕە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشهاتە ئابووری و سیاسیەکانی جیهان.
بەپێی بەیاننامەکەی نووسینگەی بانکی ناوەندی عێڕاقی، زێڕ بە گرنگترین یەدەگی ئابووری هەژماردەکرێت کە لە دەزگاکانی دارایی و بانکە نێودەوڵەتیەکان بە بەردەوامی پەیڕەوی لێدەکرێت.