ئۆكراینا، سزای به‌سه‌ر ئێراندا سەپاند



په‌رله‌مانی ئۆكراینا ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد كه‌ بۆ ماوه‌ی ٥٠ ساڵ سزای ئابووریی و سزای دیكه‌ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی ئۆكراینادا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌ دانیشتنی په‌رله‌ماندا ١٠ یاسا، سێ پرۆژه ‌یاسا و پێنج بڕیار په‌سه‌ندكراون.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ له‌نێو بڕیاره‌كاندا ئه‌و بڕیاره‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێراندا له‌خۆده‌گرێت.

 

سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی ره‌شنووسی ئه‌و بڕیاره‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كردبوو كه‌ سزای ئابووری و سزاگه‌لی دیكه‌ دژی ئێران له‌ خۆده‌گرێت.

 

به‌پێی ره‌شنووسه‌كه‌ سزاكان بۆ ماوه‌ی ٥٠ ساڵ به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنرێن و له‌نێو رێكاره‌كانی سنوورداركردندا، هه‌ریه‌ك له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ و راگرتنی ترانزێتتی سه‌رچاوه‌ به‌ خاكی ئۆكراینا، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان و گواستنه‌وه‌ له‌رێگه‌ی ئاسمان و خاكی ئۆكرایناوه‌ له‌خۆده‌گرێت.

 ئەمریکا بەسیستمی موشەکی “HIMARS”،بنکە سەربازییەکانی لە سووریا بەهێزتر دەکات
پێت  ئەمریکا بەسیستمی موشەکی “HIMARS”،بنکە سەربازییەکانی لە سووریا بەهێزتر دەکات
نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی ناجێگیرە
دوات نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی ناجێگیرە
پەیوەنیدر