بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات و وەزارەتی دارایی لیستی مووچە ڕابگەیەنێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٢/١٢/٤ بە دابەشکردنی مووچەی مانگی١١ بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات.
ڕاشیگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ١١ هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەبێت و بەم زووانە لیستەكە ڕادەگەیەنرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەفتەی پێشوو سەرچاوەیەكی ژمێریاری بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، ڕۆژی پێنج شەممە 1-12-2022 مووچەی لیواكانی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە دابەش دەكرێت و مووچەی فەرمانبەران لە ڕۆژی یەك شەممەوە 4-12-2022 دەستپێدەكات.