بافڵ تاڵەبانی ڕاوێژكارێكی نوێی دیاریكرد



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاوێژكارێكی بۆ كاروباری توانا مرۆییەكان دیاری كرد، كە ئەركی بەدەمەوەچوونی داوای هاووڵاتیان دەبێت”.

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، د.شەونم زرار بڵباس وەک راوێژکاری سەرۆک بۆ کاروباری توانا مرۆییەکان دەستنیشانکرا و ئەرکەکەشی، “بەدەنگەوە چونی داوا و خواستی هاوڵاتیان دەبێت”.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویكردەوە، ‎لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و سوود وەرگرتنی زیاتر لە توانا مرۆییەکانی هاووڵاتییان و کادرانی یەکێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا د. شەونم زرار بڵباس وەک ڕاوێژکاری تایبەتی خۆی بۆ کاروباری توانا مرۆییەکان دەستنیشان بکات.

‎بافڵ تاڵەبانی لەكاتی دەستبەكاربوونی د. شەونم ڕایگەیاند، “کاری لەپێشینەمان خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و بەدەنگەوەچونی داوا و خواستەکانیانە، بۆ ئەمەش بە سوود وەرگرتن لە توانا مرۆییەکان، بەرنامەڕێژییەکی تەواو لەناو ئۆرگانە ‌حزبییەکانمان دەکەین و بەرنامەکانی یەکێتی زیاتر دەخەینەوە خزمەتی خەڵک”.

‎لەبەرامبەر راپەڕاندنی ئەرکەکانی ڕابردوی و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی نوێ، بافڵ تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی د. شەونم زرار بڵباس کرد، کە ماندونەناسانە ئەرکەکانی بەجێگەیاندوە و هیواشی خواست لەم بەرپرسیارێتییە نوێیەیدا سەرکەوتووبێت.

عەلی باپیر بۆ ئەردۆغان: تۆ ئێستا هی تێكڕای خەڵكی وڵاتەكەتی
پێت عەلی باپیر بۆ ئەردۆغان: تۆ ئێستا هی تێكڕای خەڵكی وڵاتەكەتی
دوای كۆرۆنا ڤایرۆسێكی دیكە بەرۆكی عێراق و هەرێم دەگرێت
دوات دوای كۆرۆنا ڤایرۆسێكی دیكە بەرۆكی عێراق و هەرێم دەگرێت
پەیوەنیدر