سودانی دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا



خەڵك-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، كۆتایی بە سەردانە فەرمییەكەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بەغدا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەكەی سودانییەوە بڵاوكرایەوە”سودانی لە كۆتایی سەردانە فەرمییەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی شاری پیرۆزی مەشهەدی كرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”سودانی مەراسیمی زیارەتی مەزارگەی ئیمام عەلی بن موسا ڕەزا درودی خوای لێبێت بەجێگەیاندووە، لە خودای گەورە پاڕاوەتەوە ئاسایش و سەقامگیریی باڵ بەسەر عیراقدا بكێشێت و نیعمەتی خێر و ئارامی ببەخشێت بە گەلەكەی”.

وەزارەتی دارایی عێراق دامەزراندنی زیاتر لە 39 هەزار كەسی ڕاگەیاند
پێت وەزارەتی دارایی عێراق دامەزراندنی زیاتر لە 39 هەزار كەسی ڕاگەیاند
ئێران لەسەر هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری بە توركیا دەدات
دوات ئێران لەسەر هێرشكردنە سەر ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری بە توركیا دەدات
پەیوەنیدر