بڕیارێك بۆ پارەی ئاو لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەركرا



بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن بە شەش قیست قەرزی ئاو بدەنەوە و و دەشڵێت، “ئەوەی 200 هەزار دینار قەرزی لەسەربێت بۆی دەكرێتە شەش قیست.”

ئاری ئەحمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “پێشووتر قەرزی ئاو دەكرایە چوار قیست، بەڵام ئێستا لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان زیاد كراوە بۆ شەش قیست.”

وتیشی، “كەسێك 200 هەزار دیناری ئاو قەرزار بێت ئەوە بۆی دەكرێتە شەش قیست بە مەرجێك قیستی یەكەمی 25%ی بدات 75%ی قەرزەكەی دیكەیش بە پێنج قیست بداتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە شەش قیست.”

ڕوونیشی كردەوە، قیستی یەكەم پێكدێت لە 25%ی كۆی گشتیی قەرز و پێنج قیستەكەی دیكەیش هەریەكەی 15%ی قەرزەكە دەبێت.

بەپێی ئامارەكان زیاتر لە 300 ملیار دیناری قەرزی ئاو لای هاووڵاتییانە و لێخۆشبوونی 15%ـی قه‌رزی كرێی ئاوی هاووڵاتییان تاوەکوو 10ـی 6 بەردەوام دەبێت.

د.عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات
پێت د.عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان دەکات
كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا
دوات كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا
پەیوەنیدر