ئەردۆغان بووەوە بە سەرۆكی توركیا



لە خوولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیادا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان توانی زۆرینەی دەنگەكان بەدەست بهێنێت و جارێكی دیكە كورسی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی مسۆگەر بكاتەوە.

دوای ئەوەی لە خوولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، هیچ كام لە كاندیدەكان، كە 4 كاندید بووون نەیانتوانی زۆرینەی ڕەهای دەنگەكان بەدەست بهێنن، هەڵبژاردن كەوتە خوولی دووەم و ئەمڕۆش ئەنجام درا و لە كاتژمێر 5ی ئێوارە سندقەكانی دەنگدان داخران.

لە خوولی دووەمی هەڵبژاردندا هەریەكە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال كلیچدار ئۆغڵو كێبڕكێیان كرد بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەكان و چوونە سەر كورسی سەرۆكایەتی وڵات.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، كە دەستەی باڵای سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەكان بڵاویكردۆتەوە، بە جیاكردنەوەی (98%)ی دەنگەكان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە بەدەستهێنانی (52.1%)ی دەنگەكان بووە خاوەنی زۆرترین دەنگ و بووەوە بە سەرۆك كۆماری توركیا.

هاوكات، كەمال كليچدار ئۆغڵو، توانی (47.9%)ی دەنگەكان بەدەستبهێنێت، كە لە هەردوو خوولەكەدا حزبە كوردییەكانی باكووری كوردستان پشتیوانیان دەكرد.

كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا
پێت كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دیاریكرا
نیشانەکانی گیرانی نۆزڵی ئۆتۆمبێل
دوات نیشانەکانی گیرانی نۆزڵی ئۆتۆمبێل
پەیوەنیدر