داهاتی نەوتی عێراق لە 8 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە



وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی مانگی ڕابردووی نەوتی بڵاوكردەوە، كە لە 8 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانگی نیسانی ڕابردوودا بڕی ئەو نەوتەی لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقەوە (سۆمۆ) هەناردە كراوە گەیشتۆتە 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل، كە داهاتەكەی 7 ملیار و 699 ملیۆن و 272 هەزار دۆلار بووە.

ڕاشیگەیاندووە، كۆی گشتی ئەو نەوتەی لە مانگی ڕابردوودا هەناردە كراوە لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بووە و هەر بەرمیلێكی بە تێكڕا بە 78 دۆلار و 58 سەنت فرۆشراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، نەوتی هەناردەكراو لەلایەن 36 كۆمپانیای جیهانییەوە باركراوە لە بەندەری (بەسرە و خۆر عمیە و عواماتی ئوحادی) لە كەنداو و بەندەری جەیهانی توركیا و كۆگای نوێی كەركوك.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی پاریس لە دژی توركیا و هەناردەی نەوتی هەرێم، كە عێراق تۆماری كردبوو، هەناردەی نەوتی هەرێم لە كۆتاییەكانی مانگی ئادارەوە ڕاگیراوە و عێراق بڕیاریداوە مانگانە پارەی مووچە بۆ هەرێم ڕەوانە بكات.

حاجییانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون
پێت حاجییانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەكەون
دیاردەیەكی گەردوونی لە كەعبەی پیرۆز ڕوویدا
دوات دیاردەیەكی گەردوونی لە كەعبەی پیرۆز ڕوویدا
پەیوەنیدر