ئەمڕۆ لە كەعبەی پیرۆز لە شاری مەككە دیاردەیەكی گەردوونی ڕوویدا، ئەویش نەمانی سێبەری كەعبەیە بەهۆی ستوون بوونی تیشكی خۆر لەسەری.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له مەككەی پیرۆز سێبەر نامێنێت، بەهۆی ئەستونبوونی تیشكی خۆر لەسەر ئەو ناوچەیە و هەموو ئەو ناوچانەی لەسەر ئەو هێڵە بازانەپانییەن له جیهان.
وتیشی، “ئەمەش دیاردەیەكی ئاساییە و هەموو ساڵێك لەم كاتەدا ڕوودەدات”.
لای خۆشیەوە، كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسی جه‌دده ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمانی مه‌ككه‌ی پیرۆز به دیارده‌یه‌كی گەردوونی تێده‌په‌ڕێت، كه بریتییه له ستوونبوونی خۆر به‌سه‌ر كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه، به‌مهۆیه‌وه سێبه‌ری كه‌عبه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌وێن ون ده‌بن.