بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەرووداوێكی هاتووچۆدا لە بازگەی نوێی گرێزە، بازگەكە گڕی گرت و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 30ی 11ی 2022 تانكەرێكی بیانی لە ئەنجامی مەقەست كردن خۆی كێشاوە بە پایەكانی بازگەكە گڕی گرت و جگە لە زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.
لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەمە بۆ دووەم جارە لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگ رووداوی هاتووچۆ لە هەمان جێگە رووبدات.