لە ڕاگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی ڕاگرت.
بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بڵاویکردووەتەوە، لەدوای ٢٥ مانگەوە تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ڕاگیراوە.
داواش لە سەرجەم خاوەن کۆمپانیا، پارێزەر و پیشەوەران دەکات پاش ٣١ی ئەم مانگە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماری کۆمپانیاکان نەکەن، چونکە مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێناکرێت.
ئەو مامەڵانەی لە پێش ئەو بەروارەوە پێشکەشکراو، دەبێت داواکارەکانیان لە ماوەی مانگێکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان.
پاش ٣١ی مانگ سیستمی نوێی تۆماری کۆمپانیاکان دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکان کار لە سیستمەکەدا دەکەن، بۆیە دەرفەت بۆ تۆماری نوێی کۆمپانیاکان نابێت.