حکومەتی هەرێم: پابەندی هیچ بڕیارێک نابین جگە لەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە



حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ ئەو گۆڕانکاریانەی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پرۆژەیاسای بودجە ئەنجامدراوە، نادەستوریین و دژی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵییە .

لە راگەیەنراوێکدا، ئەمڕۆ هەینی (٢٦ـی ئایاری ٢٠٢٣)، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، “ئەو گۆڕانکاریانەی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٢٥ دژی هەرێمی کوردستان، لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵییە و”.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، “بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبوڵ ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە“.

دەقی راگەیاندراوەکە

ئەو گۆڕانکاریانەی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە رێکەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی کوردستان، لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵییە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی رێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دراوە.

ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبوڵ ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو رێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان

نەهەنگێک، وڵاتێکی ئەوروپایی دەشڵەژێنێت
پێت نەهەنگێک، وڵاتێکی ئەوروپایی دەشڵەژێنێت
هه‌ڵبژاردن، سیناریۆكانی پارتی و گره‌وه‌كانی یه‌كێتی
دوات هه‌ڵبژاردن، سیناریۆكانی پارتی و گره‌وه‌كانی یه‌كێتی
پەیوەنیدر