ئۆکراین، شەڕی پارتیزانی دەکات



ئۆکراین ڕۆژی پێنجشەممە پشتڕاستی کردەوە کە دژە هێرشەکەی بۆ سەر ڕووسیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستی پێکردووە و بەردەوامە، هاوکات ڕووسیا ڕایگەیاند؛ وەڵامی توندی لەسەر ئۆپەراسیۆنە تێکدەرەکانی ئۆکراین دەبێت و چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لە بێلاڕوس جێگیر کردووە.

 

بە وتەی شارەزایان، مۆسکۆ ڕووبەڕووی “بێزاری” بووەتەوە بەهۆی “بەرخۆدانی چاوەڕواننەکراو”ی ئۆکراین، بەهۆی دژە هێرشەکانی کە لەماوەی مانگی ئایاردا دەستی داوەتێ.

 

میخایلۆ پۆدۆلاک، ڕاوێژکاری ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، دژە هێرشەکان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دەستیپێکردووە و بەردەوام دەبێت.

 

لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵەوە ڕووسیا چەندین بۆردومان و ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئۆکراینی ڕووبەڕوو بووەتەوە، کە دیارترینیان، تێکدانی ڕێڕەوی دوو شەمەندەفەری بارهەڵگر و تەقاندنەوەی تانکی سووتەمەنی کۆگاکراو لەڕێی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دیارترین ئامانجی ئۆکراینیش کە لەوەر وەختی جەنگەکە پێکرا بێت بە ئامانجگرتنی یەکێک لە گەشتیگەلە دەرییایە گەورەکانی مۆسکۆ بوو لە دەریای ڕەش.

 

هه‌ڵبژاردن، سیناریۆكانی پارتی و گره‌وه‌كانی یه‌كێتی
پێت هه‌ڵبژاردن، سیناریۆكانی پارتی و گره‌وه‌كانی یه‌كێتی
ئەمریکا؛ مووشەکە بالیستییەکانی تاران مەترسییەکی جیددین
دوات ئەمریکا؛ مووشەکە بالیستییەکانی تاران مەترسییەکی جیددین
پەیوەندیدار