شارەزایەكی بواری كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كاریگەری دۆخی ناسەقامگیری كەش و هەوا تا كاتەكانی ئێوارە بەچالاكی ئەمێنێتەوە و لەشەودا بەشێوەیەكی لاواز و پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت، دەشڵێت: “سبەی پێنج شەممە كاریگەرییەكانی كۆتای دێت و ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ “.
ئاراس جەبار ، شارەزای بواری كەشناسی هەرێم تایبەت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاسمان و كەشی ئێستای هەرێمی كوردستان لە ژێر كاریگەری دۆخی ناسەقامگیری كەش و هەوا تا كاتەكانی ئێوارە بەچالاكی دەمێنێتەوە و لەشەودا بەشێوەیەكی لاواز و پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت.
ڕاشیگەیاند، لەكاتەكانی بەرەبەیانی سبەی پێنج شەممە ١-١٢-٢٠٢٢ كاریگەرییەكانی كۆتای دێت و ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پلەكانی گەرماش بۆ سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٤ پلە بەرزدەبنەوە .
ئاشكراشیكرد، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت ٥ تا ١٥ كم/س لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە.