حاکم قادر: یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردو سەردەمیانەدایە



ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی رایگەیاند، دەبێت پەیوەندیی لایەنە سیاسییەکان زیاتر گەشەی پێبدرێت و هەڵبژاردن لەوە زیاتر دوانەخرێت، پێویستیشە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردو سەردەمیانە و دوور لەدەستوەردان ئەنجام بدرێت.

حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی سەردانی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانی کردو لەلایەن جەمیل ھەورامی سەرۆكی كۆمەڵەكەو جێگر و ئەندامانەوە پێشوازی لێكراو وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان و پێشمەرگە دێرینەکان ڕایگەیاند:” لایەنە سیاسییەکانی هەرێم نەیانتوانیوە لە ئاست شکۆی پێشمەرگە دێرینەکان و شەھیدان و کەمئەندامانی سەنگەردابن و بتوانن خزمەتیان بکەن.”

وتیشی، “پێویستە هەموو پێشمەرگەیەکی دێرین یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دابینبکرێت و ئەرکی حکومەتی هەرێمە پڕۆژەیاسایی ماف و ئیمتیازات بۆ پێشمەرگە دێرینەکان بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، پەرلەمانیش دەنگ لەسەر پڕۆژەكە بدات و بیکات بە یاسا”

لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان یەکێتی و پارتی راشیگەیاند:”گەلی کوردستان پێویستی بە یەکگرتووییە، چونکە ئاڵەنگارییەکانی بەردەممان گەورەن، گرنگیشە ڕێگە نەدرێت ناکۆکی نێوان لایەنەکان گەورەتر بکرێت بە پێچەوانەوە هەوڵبدرێت سازانێک بهێنرێتە کایەوە کە خزمەت بە گەشەپێدان و نیشتیمان و بەرژەندییە باڵاکانی گەلەکەمان بکات”.

راشیگەیاند:”پێشوازی و پشتیوانی لە هەر دەستپێشخەرییەکی ئاشتی دەکەین کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی نێوان لایەنەکان بدرێت چ لەسەر ئاستی هەرێم، چ لەسەر ئاستی عێراق.”

‌ھەروەھا بـە پێویستیزانی گوێ لە پێشنیازەکانی ھاوپەیمانان و دۆستەکانمان بگیرێت و هەڵبژاردن لەوە زیاتر دوانەخرێت، چونکە هەڵبژاردن مافێکی ڕەوای گەلی کوردستانەو یەکێتی هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندایە لەکاتی خۆیدا، بەڵام دەبێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردو سەردەمیانەو دوور لە دەستێوەردان ئەنجام بدرێت.

لە بارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتیشەوە رایگەیاند:”ھەوڵدان بۆ ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی یەکێتی زیاتر حزبەكەمان بەھێز دەكات و هەموومان پێکەوە دەتوانین خزمەتی بکەین، چونکە هەمیشە یەکێتی بە تەبایی و یەكگرتووی سەركەوتوو دەبێت.”

گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی عێراق جێگیرکرا
پێت گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی عێراق جێگیرکرا
لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیانلەدەستدا
دوات لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیانلەدەستدا
پەیوەنیدر