شارەزایەكی بواری بوومەلەرزەزانی پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزەی سەروو 5 پلە دەكات تا 10 ڕۆژی دیكە و هۆكارەكەشی دەگێڕێتەوە بۆ “بوونی فشار و وزەی زۆر لەژێر پلێتەكانی ئەو ناوچانە”.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوەمان لەسەر پلێتەکانی خۆرئاوای سووریا و لوبنان و باشووری تورکیا و دورگەی قوبرس تا دەگاتە کەنداوی عەقەبە، پێمان وایە فشار و وزەیەکی زۆر لەژێر پلێتەکانی ناوچەیە کۆبۆتەوە”.
ڕاشیگەیاند، بەم هۆیەوە ئەگەر هەیە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی زیاتر لە 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لەو ناوچانە ڕووبدات.
وتیشی، “ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە لەو ناوچانە لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە تا ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو دەبێت”.