لەسەر مافی جوتیارانی هەرێم داوای هەڵوێست وەرگرتن دەكرێت



سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێویستە جووتیاران بێنە مەیدان و چیتر تەماشاكار نەبن و داوای مافەكانیان بكەن .

كاسترۆ مەعروف، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، داواكارم جووتیاران لەتەواوی شوێنەكان لەبەردەم سایلۆكانی وەرگرتنی گەنم گردبوونەوە ئەنجام بدەن و داوابكەن وەزارەتی بازرگانی عێراق بەیەكجار تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرێتەوە.

جەختیشی كردەوە، پێویستە وەكو تەواوی پارێزگانی تری عێراق، جووتیارانی كوردستان بە جوتیاری پلە دوو حساب نەكات.

وتیشی، “ئەركی یەكەمی وەزارەتە تایبەمەندەكان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی كوردە لە پەرلەمانی عێراق ئەوە قبوڵ نەكەن و ناكرێت ئەو جیاوازیە قبوڵ بكرێت هەر ساڵە و بە بیانوێك جووتیارانی هەرێمی كوردستان بكرێنە قوربانی”.

كاسترۆ مەعروف ئاماژەی بەوەشكرد، لای هەموو لایەك ڕوونە بەرهەمی گەنم لەمساڵدا لەچاو ساڵی ڕابردوو زۆر زیاترە، وەرگرتنی گەنم بەچەند قۆناغێك دژایەتی كردنی بەرهەمی ناوخۆ و جووتیارانی هەرێمی كوردستانە، بۆیە داوا دەكەین بەیەك قۆناغ جووتیاران تەواوی گەنمەكانیان لێ وەر بگیرێت ئەگەر جووتیاران بێ دەنگ بن دڵنیایان دەكەمەوە زیانێكی زۆریان بەردەكەوێت.

 

“تا 10 ڕۆژی داهاتوو بوومەلەرزە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە”
پێت “تا 10 ڕۆژی داهاتوو بوومەلەرزە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە”
بۆ بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتیان بڕیار درا
دوات بۆ بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتیان بڕیار درا
پەیوەنیدر