جادووبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی ئافرەتێكی جادووگەری ڕاگەیاند، كە لەبەرامبەر بڕێك پارەدا كاری جادوویی و نووشتە و فێڵبازی كردووە.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاندووە، زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتییان گەیشتووە لەسەر ئەوەی ئافرەتێك لەبەرانبەر بڕێك پارەدا لەنێو سەنتەری پارێزگای دهۆك كاری جادووگەری و نووشتە و فێڵبازی دەكات.
ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوە دەستبەجێ پۆلیسی بنكەی خەبات ئەو ئافرەتەیان دەستگیر كرد و ڕەوانەی دادگا كرا.
وتیشی، “چەندین بەڵگەی پێویست بەدەست پۆلیس كەوتووە و ئەو ئافرەتە لە لێكۆڵینەوەكاندا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و خۆی دەڵێت، چەندین كەسی لەخشتە بردووە و ئەو كارەی كردوویەتی هیچ ڕاست نییە و تەنها فێڵێكە لە خەڵك دەكرێت لە بەرانبەر وەرگرتنی بڕێك پارەدا”.