شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سەپۆلێکی باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه به‌هۆی چڕبونه‌وه‌ی هه‌ور له‌سه‌ر ئاسمانی كوردستان ئه‌گه‌ری باران و هه‌وره تریشقه‌ی ناوبه‌ناوی چالاك هه‌یه به‌تایبه‌تی ( سلێمانی و راپه‌رین و سۆران و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه و دهۆك و به‌شێكی سه‌نته‌ری هه‌ولێر و باكوری خۆرهه‌لاتی گه‌رمیان) له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی دیارینه‌كراو ئه‌گه‌ری تاوه‌بارانی به‌خوڕ هه‌یه.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:”خێرای با چالاكه به‌ڕێژه‌ی ١٧ بۆ ٢٦ كیلۆمه‌تر لهسهعاتێكدو و پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی ٤ پله به‌رز ده‌بێته‌وه”.
ئاماژە بەوەشدەکات، بۆ ڕۆژی هه‌ینیش ئه‌گه‌ری دروستبونه‌وه‌ی هه‌مان حاڵه‌ت هه‌یه به‌شێوه‌ی چالاك و فراوانتر دروست ده‌بێته‌وه و ڕاپۆرتی تایبه‌تم له‌و باره‌شه‌وه ده‌بێت.