كاتی پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بە هاووڵاتیان ئاشكراكرا



بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی كوردستا ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر سووتەمەنی تەواویان هەبێت ڕەنگە نزیک ببنەوە لە پێدانی كاره‌بای 24 کاتژمێریی، دەشڵێت: “95٪ی پێوەری زیرەک تەواو بووە”.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، “پێدانی کارەبای 24 کاتژمێریی پەیوەندی بە چەند شتێکەوە هەیە، ئەو کارەبایەی کە پێویستە ئێمە بیدەین بە هاوبەشان، نزیک دەبێتەوە لە 7 هەزار مێگاوات، ئێمە ژێرخانی سەرووی 7 هەزار مێگاواتمان هەیە، واتا وەک ژێرخان هەمانە، بەڵام لەسەر ئەرزی ڕاستی توانیوومانە 4 هەزار تا 4 هەزار و 500 مێگاوات بەرهەم بهێنین”.

ڕاشیگەیاندووە، “کێشەی سەرەکی نەبوونی سووتەمەنی پێویستە، هەروەها کێشەی هونەریی هەیە، بۆ نموونە وێستگەی خەبات 300 مێگاواتە و دوو یەکەیە، جاری وا هەیە هەردوو یەکە بەیەکەوە کوژاوەتەوە، بۆیە ئەگەر سووتەمەنی تەواومان هەبێت ڕەنگە نزیک ببینەوە لە پێدانی كاره‌بای 24 کاتژمێریی”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “دەبێت خەرجی هاووڵاتییان کەم بکەینەوە بەوەی هاووڵاتیی خانووەیەکی عازل دروست بکات و بۆ سەرما و گەرما، هەروەها لە ڕووی پراکتیکەوە هێڵەکانی کارەبا باڵانس و کێشەی گواستنەوە دروست دەکات و لە کۆتاییدا ناتوانین بەڵێنی ئەوە بدەین، ئێستا و لەم کاتەدا 24 کاتژمێر کارەبا دەدەین”.

بەوتەی بریکاری وەزارەتی کارەبا، “بەپێی ئەو گرێبەستەی لە ساڵی 2018 کراوە، ملیۆنێک و 500 هەزار پێوەرمان بۆ کڕدراوە، بەڵام ئێستا ئێمە نزیکبووینەتەوە لە ملیۆنێک و 800 هەزار هاوبەش، تا ئێستا 300 هەزار هاوبەشمان کەمە، جگە لەمەش 95%ی پێوەری زیرەک تەواو بووە، واتا زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار هاوبەش پێوەری زیرەکیان بۆ دانراوە”.

ئاشكراشی كرد، بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی هەیە، ڕێژەی ئەو کارەبایەی پێشتر بە فیڕۆچووە 35% بۆ 40% بووە، بەڵام دوای دانانی پێوەری زیرەک و بڕینی سەرپێچییەکان بە هەوڵی هەموولایەک، توانیوومانە ئەو ڕێژەیە دابەزێنین.

نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی
پێت نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی
كاتی پەسەند كردنی بودجەی عێراق دیاریكرا
دوات كاتی پەسەند كردنی بودجەی عێراق دیاریكرا
پەیوەنیدر