ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ پڕۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەكەن بۆئەوەی بخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.
مونزیر کەڕوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی دوای ئەوەی لیژنەی دارایی پێداچونەوەی بەسەرجەم بڕگەکاندا کرد و کەموکوتییەکان چارەسەرکران و ئاستەنگییەکان تێپەڕێندران.
ڕاشیگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەك سازدەکرێت بۆ یەکلاکردنەوەی چەند بڕگەیەکی کۆتایی و سبەینێ دەینێرینە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەینێ یاخود دانیشتنی لەسەر دەکرێت و دەخرێتە بەرنامەی کارەوە یاخود شەممەی داهاتوو دەخرێتە دەنگدانەوە.