پلاسخارت پەیامێكی هۆشداری بە حزبەكانی هەرێم دەدات



نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێكی دیكە هۆشداری بە لایەنە سیاسییه‌كانی هەرێمی کوردستان دەدات و جەختدەكاتەوە، كە هەرچی زووە چارەسەر بۆ کێشەکانی بەردەم هەڵبژاردن بدۆزنەوە و هەڵبژاردن بکەن.

جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، شه‌ڕی سیاسی ناوخۆیی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق زۆر بێزاركه‌ره‌.

ڕاشیگەیاندووە، “جارێكی دیكه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هەموو خه‌ڵك كار بكه‌ن و چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بۆ كێشه‌ دیاره‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن به‌زووترین كات بدۆزنه‌وه”.

پلاسخارت جەختیشی كردۆتەوە، هەڵبژاردنێك، كە جێی باوەڕ و لە کاتی خۆیدا بێت، پێویستییەکی دیموکراتییە.

ئەمە چەندین جارە، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری بە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەدات لەمەڕ كێشە چارەسەرنەكراوەكانی هەرێم و ململانێی حزبە دەسەڵاتدارەكان و لە ساڵی 2021دا پێی وتن: “وامەزانن ئەو قەوارەی هەرێمە هەر بەو جۆرە بمێنێت”.

بەنزین لە هەرێمی كوردستان دەبێت بە 500 دینار
پێت بەنزین لە هەرێمی كوردستان دەبێت بە 500 دینار
حكومەتی هەرێم بۆ مووچە و داهات بڕیارێكی دەركرد
دوات حكومەتی هەرێم بۆ مووچە و داهات بڕیارێكی دەركرد
پەیوەنیدر