بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی ڕاگەیاند، كە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو و داوای پارەی لە ژنێك كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ماوەی ڕابردوودا، کەسێکی نەناسراو لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو و داوای پارەی لە ئافرەتێک کردبوو.
ڕاشیگەیاندووە، دوای بە دواداچوون، لە ڕۆژی 22ی ئایاری 2023، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، توانییان ناسنامەکەی ئاشکرا بکەن و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستگیر کرا و درایە دادگا.