پاكستان؛ لەكردەوەیەكی خۆكوژیدا 3 كەس گیانیان لەدەستداوە



بەرپرسێكی باڵای پۆلیس لە هەرێمی بلوجستانی پاكستان ڕایدەگەیەنێت، لە كردەوەیەكی خۆكوژیدا 3 كەس گیانیان لەدەستداوە و 23ی تریش برینداربوون، هاوكات بزوتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لە كردەوەكە راگەیاند.

ئەزهەر مەهاسر، بەرپرسی باڵای پۆلیسی شاری كویتای پایتەختی هەرێمی بلوجستانی پاكستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكراشیكرد، خۆكوژێك خۆی بە ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس لەكاتی یاوەریكردنی كاروانی تیمێكی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان تەقاندووەتەوە و لە ئەنجامدا پۆلیسێك و ژنێك و منداڵێك گیانیان لەدەستداوە و 23ی تریش برینداربوون.

هاوكات دوای كردەوەكەش بزووتنەوەی تاڵیبانی پاكستان بەرپرسیارێتی خۆی لە كردەوە خۆكوژییەكە راگەیاند، كردەوەكەش دوای ئەوەهات لەم هەفتەیەدا بزووتنەوەكە ئاگربەستی لەگەڵ حكومەت هەڵوەشاندەوە.

بەوێنە؛ لە ناوچەیەكی سلێمانی یەكەم بەفری ئەمساڵ باری
پێت بەوێنە؛ لە ناوچەیەكی سلێمانی یەكەم بەفری ئەمساڵ باری
ئێرانییەکان، بۆ شکستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ئاهەنگیان گێڕا
دوات ئێرانییەکان، بۆ شکستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ئاهەنگیان گێڕا
پەیوەنیدر