هێرش کرایە سەر ناوچەی بیلگراد لە ڕووسیا



فەرمانڕەوای ناوچەی بیلگراد باشووری رۆژئاوای رووسیا، رایگەیاند؛ لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر ناوچەکەیان.

 

ڤیاچسلاڤ گلادکۆڤ لە کەناڵی فەرمیی خۆی لە تێلێگرام ئاماژەی بەوە داوە، شەوی رابردوو نائارامی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە و نووسیویەتی: “لە رێگای ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کراوەتە سەر ناوچەکە، بەشێکی زۆر لە هێرشەکان لە رێگای سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێک شکێندراون، بەڵام زیانیشیان بە بیلگراد گەیاندووە”.

 

فەرمانڕەوای بیلگراد ئاماژەی بەوەشدا، لە ئاکامی هێرشەکەدا، هێڵی بۆڕی غازی شاری گرایڤۆرۆن لە ناوچەکە ئاگری گرتووە و کارەکان دەستیان پێکردووە بۆ چاککردنەوەی هێڵی کارەبا و تۆڕەکانی ئاوی ماڵان.

 

ڤیاچسلاڤ گلادکۆڤ ئاماژەی بەوەدا، کە لە ئاکامی هێرشەکاندا، نۆ کەس بریندار بوون، وتیشی: “لە ئاکامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی ئۆکراینا کەسێک لە گوندی تەرەزۆڤکا بریندار بووە”.

 

هەفتەی رابردوو گرووپی گورزوەشێنی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند؛ چوونەتە ناوچەی بیلگراد و دۆخی “ئۆپەراسیۆنی دژبەتیرۆر”یان رایگەیاندووە.

 

لای خۆیشیەوە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند؛ کە شکستیان بە گرووپەکە هێناوە و زیاتر لە ٧٠ چەکداری ئەو گرووپەیشیان کوشتووە.

فەڕەنسا بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ  کەسانی خوار ١٥ ساڵ سنووردار دەکات
پێشت فەڕەنسا بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ  کەسانی خوار ١٥ ساڵ سنووردار دەکات
٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا قوربانی و گیرۆدەی “کۆیلایەتی مۆدێرن”ن
دواتر ٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا قوربانی و گیرۆدەی “کۆیلایەتی مۆدێرن”ن
ەیوەندیدار