سەرچاوەیەكی ئاگادار، باس لە وردەكاریی نوێ دەكات سەبارەت بە پرۆسەی دەستگیركردنی هەیسەم جبوری ڕاوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشوو.
ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی تایبەتی سەر بە دەستەی دەستپاكی، هەڵیانكوتایە سەر ماڵی جبوری لە بەری كەرخ و پرۆسەی پشكنينيان دەستپێكرد، هێزەكە هەموو كاڵاكانی نێو ماڵەكەيان پشكنیووە، تەنانەت نێو تۆتۆمبێلەكانیش كە لە ماڵەكەدا بوون”.
بە وتەی سەرچاوەكە”ئەو ڕێكارە بۆتە مایەی توڕەكردنی جبوری و بە توندوتیژی و نادادپەروەرانە وەسفیكردووە، دواتر هێزەكە جبورییان بەرەو یەكێك لە دادگاكانی كەرخ بۆ مەبەستی لێكۆڵینەوە ڕاپێچ كردووە”.