بڕیارەكەی پارتی بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بە فەرمی بڵاوكرایەوە



بڕیاری كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، كە لەلایەن فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان درا، بە فەرمی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاوكرایەوە و سیفەتی كارا و فەرمی پێ‌ بەخشرا.

دوێنێ‌ لەدوای ئەوەی بەبێ‌ واژۆی سەرۆكی پەرلەمان (پشكی یەكێتی)، جێگر و سكرتێری پەرلەمان (پارتی و پێكهاتەكان) بڕگەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنیان خستە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان، لە هۆڵی كۆبوونەوەی پەرلەمان گرژی و شەڕ دروست بوو، بەوهۆیەوە سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا بە كۆتایی هێنان بە كۆبوونەوەكە، بەڵام فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكان ڕایانگەیاند، كە كۆمسیۆنمان كاراكردۆتەوە.

ئەمڕۆ ژمارە 305ی رۆژنامەی وەقایعی كوردستان دەرچووە، كە وەزارەتی داد دەری دەكات و وەزیرەكەی لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، لەو ژمارەیەدا بڕیاری ژمارە (10)ی ساڵی 2023 پەرلەمانی كوردستان بلاوكراوەتەوە، كە تایبەت بە “بەردەوامبون و ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی”.

لە ئێستادا هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان بە نووسراوی فەرمی داوای لە كۆمسیۆن كردووە كاربكەن بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بەڵام ڕێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمان بە نووسراوی فەرمی بۆ كۆمسیۆن دەڵێت: “كاركردن بە هەر نووسراوێك بەبێ‌ واژۆی من نایاساییە” و هەر كارێك دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی پەرلەمان هیچ ئەنجامێكی یاسایی نابێت.

 

لە بەردەڕەش بوو بە شەڕە تەقە
پێت لە بەردەڕەش بوو بە شەڕە تەقە
مووچەی 11 وەزارەت و دەسته دابەش دەكرێت
دوات مووچەی 11 وەزارەت و دەسته دابەش دەكرێت
پەیوەنیدر