حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ گشتاندنی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی هەرێمی کوردستان جێبەجێدەکرێت.
بەپێی ئەو نوسراوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لەمڕۆوە دەبێت گشت داهاتەکانی بخرێنە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.
نوسراوەکە واژۆی فەرمی، ئاوات جەناب وەزیری دارای و ئابووری هەرێمی کوردستانی لەسەرە، تێیدا هاتووە “ڕێکخستنەوە و بە ناوەندی کردنی داهاتە گشتییەکان لە ئەژمێری داخراوی تایبەت بە داهاتە گشتییەکان دابنرێن و بە (اشعار) بخرێنە سەر ئەژماری داخراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بانکی منارە”.