كۆمسیۆنی هەڵبژارنەكانی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی هەرێم وەڵامی دادگای فیدڕاڵی دەداتەوە



كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە داوای (233/ فیدڕاڵی 2022) سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە كۆمسیۆنەكەیان دەسەڵاتی تایبەتی هەیە بۆ هەڵبژاردن لەسەرتاسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

لە ساڵی ڕابردوودا لە دادگای فیدڕاڵی سكاڵا تۆماركرا لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان و دواخستنی هەڵبژاردن لە هەرێم.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەوەڵامەكەیدا بۆ دادگای فیدڕاڵی ئەوەی ڕوون كردۆتەوە، بەپێی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەسەڵاتی كۆمسیۆنە دانانی بڕیار و ڕێنمایی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمەكان و ناوخۆیی پارێزگاكان لەپێناو بەڕێوەچوونی بەشێوەی دادپەروەرانە و پاكی و بێگەردی.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “هەر بەپێی یاساكە، ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی عێراق دەسەلاتی حەسری هەیە بۆ چارەسەر كردنی ئەو ناكۆكیانەی ڕوودەدەن لە دانان و جێبەجێ‌ كردنی هەڵبژاردنەكانە نیشتیمانییەكان تەنانەت لەسەر ئاستی هەرێمەكان و پارێزگاكانیش”.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دادگای فیدڕاڵی وتویەتی، “دەستەی هەڵبژارردنەكانی هەرێم بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ نووسینگەی نیشتمانی هەڵدەستێت بە كاری سەرپەرشتی كردنی هەڵبژاردنەكانی تایبەت بە هەرێم و لەژێر چاودێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان”.

جەختیشی كردۆتەوە، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەوەی پەیوەست بێت بە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێم ڕۆڵی دەبێت بۆ ئامادەكردن و دەركردنی ڕێنمایی بۆ هەڵبژاردنەكان و ڕێكخستن و چاودێری كردنی.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە وەڵامەكەیدا بۆ دادگای فیدڕاڵی باسی لەوەكردوە، “دەتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێكبخەن و سەرپەرشتیشی بکەن”.

بانكی ناوەندى لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێكی ڕاگەیاند
پێت بانكی ناوەندى لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێكی ڕاگەیاند
حكومەتی هەرێم لێخۆشبوون بۆ پارەیەكی هاووڵاتیان دەردەكات
دوات حكومەتی هەرێم لێخۆشبوون بۆ پارەیەكی هاووڵاتیان دەردەكات
پەیوەنیدر