سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆبوونەوە و جەختیان لەسەر پەسەند كردنی بودجە لە پەرلەمان كردەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دوو شەممە، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ نوری مالكی كۆبۆتەوە و جەختیان لەسەر پێویستی خێراکردنی پەسەندکردنی بودجەی گشتی لە پەرلەمانی عێراق كردەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سودانی و مالكی بودجە بە بنەمای سەرەكی دادەنێن بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت بەرنامە و پلان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان جێبەجێ بکات.