سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی؛ رێگریمان کرد لەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەدەستبدرێت



سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی کوردستان دەلێت؛ ئەمڕۆ رێگریمان لەوەکرد قەوارەی هەرێمی کوردستان لەدەستبدرێت و کۆبوونەوەی پەڕلەمانیش کۆبوونەوەیەکی یاسایی بووە و کۆمسیۆنیش کاراکراوەتەوە.

 

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی وت؛ لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگ بە کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران دراوە و کۆبوونەوەکە “یاسایی” بووە .

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت، “بۆیە زۆرینەی پەرلەمانیمان بەکارهێنا تا رێگری بکەین لەو ئەقڵیەتەی کە دەیانەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان لە دەستبدەین، بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین، چۆن لەکاری پێکەوەیی لەگەڵ لایەنەکان پێکەوەین ئاواش رێگر دەبین لە کارێکی لەمجۆرە کە ئەمڕۆ لە پەرلەمان رویدا، کە بەپێی ماددەی 48 لە بڕگەی دوەم خرایە دەنگدان و دەنگی پێدرا و بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان کۆمسیۆن کاراکرایەوە”.

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ – ٥ – ٢٠٢٣  له‌سه‌ر زیادكردنى بڕگه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وەی پەرلەمان، له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه، شه‌رو ئاڵۆزى له‌نێوان په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى و پارتیدا دروست بوو.

 

ئه‌مرۆ بڕیاربوو په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه‌ کە بڕگه‌یه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ كاراركردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم، به‌ڵام له‌كاتى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ گرژى دروست بوو شه‌رو ئاڵۆزى له‌نێوان په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى و پارتى دروست بوو.

ڕێواز فایەق: هیچ ئەنجامێکی ئەو دانیشتنە یاسایی نییە
پێت ڕێواز فایەق: هیچ ئەنجامێکی ئەو دانیشتنە یاسایی نییە
دەستەی وەبەرهێنان؛ پلان رێژی بۆ هێنانی وەبەرهێنی بیانی دەکەین بۆ هەرێم
دوات دەستەی وەبەرهێنان؛ پلان رێژی بۆ هێنانی وەبەرهێنی بیانی دەکەین بۆ هەرێم
پەیوەنیدر