بەغدا، ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
لەمبارەیەوە هەژماری تایبەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەوەیان خستووەتەڕوو، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاندووە؛ ٢٠٠ ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاندووە، بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رەشیدەوە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر، وەک بەشی دووەمی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان.
پێشتر لە ١٧ی ئەم مانگەدا حکومەتی عێراق ٢٠٠ ملیار دیناری خستبووە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بانکی ناوەندی لقی هەولێر.