دوای دروستبوونی گرژی لە نێوان پەڕلەمانتارانی یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان، بەدەنگی ٥٨ پەرلەمانتار کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا کرایەوە.
لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە ٢٢ – ٥ – ٢٠٢٣ سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی و گۆڕان بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد و ئاڵۆزی لەنێو هۆڵی پەرلەمان دروستبوو.
د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەڕلەمان لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وتی: “لەپێناوی پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانی و کۆدەنگی هێزە سیاسییەکان بڕیارمدا ئەو دەسەڵاتە رەهایەی خۆم بەکاربهێنم کە لە بڕگەی ٣ی مادەەی ١٨ هاتووە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوادەخەم بۆ کاتێکی تر”.
لە وەڵامدا هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی: “ئەوە دەمارگیرییە و هەر پەرلەمانتارێک لەگەڵ بەردەوامبوونی کۆبوونەوەیە دەست بەرزکاتەوە”.
دواجار لەڕێی جێگری سەرۆکی پەڕلەمان و سکرتێری پەڕلەمانی کوردستان، بە دەنگی ٥٨ پەرلەمانتار، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا کرایەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ – ٥ – ٢٠٢٣ له‌سه‌ر زیادكردنى بڕگه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وەی پەرلەمان، له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه، شه‌رو ئاڵۆزى له‌نێوان په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى و پارتیدا دروست بوو.
ئه‌مرۆ بڕیاربوو په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه بڕگه‌یه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به كاراركردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم، به‌ڵام له‌كاتى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه گرژى دروست بوو شه‌رو ئاڵۆزى له‌نێوان په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى و پارتى دروست بوو.
رۆژی یەکشەممە ٢١ – ٥ – ٢٠٢٣ بە واژۆی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان (لە پشکی پارتی) و مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان (لە پشکی تورکمان) بڕگەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان زیادکرا کە بریتیە لە دەنگدان بە کاراکردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵی ڕۆژژمێری، که ده‌ستپێده‌کات له ڕۆژی ته‌واوبونی ماوه‌ی یه‌که‌می له 23ی 12ی 2019 و ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران، بەڵام د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان لە (پشکی یەکێتی) واژۆی لەسەر زیادکردنی ئەو بڕگەیە نەکرد.