له‌سه‌ر زیادكردنى بڕگه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وەی پەرلەمان، له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا شه‌رو ئاڵۆزى له‌نێوان په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى و پارتیدا دروست بوو.
ئه‌مرۆ بڕیاربوو په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه بڕگه‌یه‌كى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به كاراركردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم، به‌ڵام له‌كاتى ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه گرژى دروست بوو شه‌رو ئاڵۆزى له‌نێوان په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى و پارتى دروست بوو.
په‌رله‌مانتارانى یه‌كێتى زیادكردنى بڕگه‌یه‌كیان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه به نایاسایی زانى.
هاوکات له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواخرا و پارتىش ده‌ڵێت پێویسته سه‌به‌ینێ كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
لە لایەکی دیکەو بە پێی هەواڵی کەناڵی کوردستان ٢٤، کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم خاوەنداری دەکات و یەکێک لە کەناڵەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەوەخراوەتەڕوو؛ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 58 پەرلەمانتار کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا کرایەوە.
رۆژی یەکشەممە ٢١ – ٥ – ٢٠٢٣ بە واژۆی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان (لە پشکی پارتی) و مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان (لە پشکی تورکمان) بڕگەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان زیادکرا کە بریتیە لە دەنگدان بە کاراکردنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵی ڕۆژژمێری، که ده‌ستپێده‌کات له ڕۆژی ته‌واوبونی ماوه‌ی یه‌که‌می له 23ی 12ی 2019 و ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامیه‌تیی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران، بەڵام د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان لە (پشکی یەکێتی) واژۆی لەسەر زیادکردنی ئەو بڕگەیە نەکرد.