بەڕێوەبەرایەتییەك هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت



بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات هەلی دامەزراندن بۆ كاری بژمێریی (عداد) لە سنووری فەرمانگەی كارەبای ماوەت ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ ڕۆژهەڵات لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەیەك هەلی كاری بۆ كارمەندی ڕۆژانە بۆ هۆبەی كارەبای ماوەت بۆ كاری عدادی پێویستە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی ئارەزووی كاركردنیان لەم بوارەدا هەیە دەتوانن فۆڕم بەشێوەی ئۆنلاین پڕبكەنەوە و وەرگرتن لەسەر بنەمای خاڵبەندی دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ ماوەی (5) ڕۆژە، كە لە بەرواری (21/5/2023) دەستپێدەكات و تاوەكو (26/5/2023) بەردەوام دەبێت.

مەرجەكانی دامەزراندن بە ڕۆژانە:
1- پێویستە پێشکەشکاری فۆرم تەمەنی لە نێوان (١٩ بۆ ٤٠) ساڵ بێت و دەرچوی لایەنی کەم ئامدەیی بێت وە دانیشتوی سنوری یەکێک لەم شوێنانە بێت (ماوەت ، گاپیلۆن) ، وە تەنها ڕەگەزی نێر دەتوانێت فۆڕم پێشکەش بکات بۆ ئەم کارە.

٢- ئەو کەسەی وەربگیرێت بۆ کاری لای سەرەوە پێویستە فەرمانبەرێکی میلاکی هەمیشەیی شارستانی بکاتە کەفیلی خۆی کە کۆی مووچەی مانگانەی لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت یاخوود دەبێت دوو فەرمانبەر بکاتە کەفیل بۆ تەواوکردنی ئەو بڕە.

٣- یەکێک لە مەرجەکانی تری وەرگرتن ئەوەیە کە ڕازی بێت تا ساڵێک واز لەکارەکە نەهێنێت .

٤- کەسی وەرگیراو پێویستە پێشینە خراپ نەبێت و بە تاوانی ئابڕووبەر سزا نەدرا بێت.

٥- ئەوانەی وەردەگیرێن بۆ ئەم کارە کارمەندی ڕۆژانە دەبن لە سنوری هۆبەی ناوبراو وە پارەیان بەشێوەی مانگانە بۆ خەرج دەکرێت کە لە ئێستادا بە پێی ڕێنماییە بەرکارەکان بریتیە لە بڕی (٢٥،٠٠٠ دینار) بۆ هەر ڕۆژێکی کارکردن ، تا (٢٢) ڕۆژ لە مانگێکدا.

٦- دەوامی ئەم کارمەندانە لە هۆبەی کارەبای ماوەت دەبێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی / ڕۆژهەڵات دیاریدەکرێت بەپێی پێویستیان .

٧- ئەو کارمەندانەی وەردەگیرێن بۆ ئەم کارە ڕاهێنانیان پێدەکرێت.

٨- نابێت مووچە خۆر بن وە نابێت هیچ کارێکی تریان هەبێت نە لە شوێنی ‌حکومی وە نە لە ئەهلی لە کاتی دەوامی ڕۆژدا .

٩- ئەو بەڕێزانەی وەردەگیرێن هاتوچۆ لەسەر خۆیان دەبێت .

١٠- بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وەسفی کاری ئاماژەپێدراو دەتوانن سەردانی هۆبەی کارەبای ماوەت بکەن.

هۆشداری بوومەلەرزە دەدرێت و بەشێكی هەرێم لە نەخشەكەدایە
پێت هۆشداری بوومەلەرزە دەدرێت و بەشێكی هەرێم لە نەخشەكەدایە
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبن بە دوو بەشەوە
دوات دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبن بە دوو بەشەوە
پەیوەندیدار