بودجەی هەرێم پەسەندكرا و بیانووی نەگێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە نەما



ئەندامێكی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە ئەو ماددەیەی لە بودجەدا كێشەی بۆ پشكی هەرێم دروست دەكرد لادرا و دەشڵێت: “25 ترلیۆن دینار پشكی هەرێمە و پێویستە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بدرێتەوە”.

د.جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق ڕاگه‌یاندووە، ئیتر حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بیانویەكی نامێنێت، پێویسته‌ پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌ران و مافی هه‌ندێك كه‌سی تر وه‌كو به‌ڵێنده‌ره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ 18 ترلیۆن دینار به‌شی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عێراقدا ده‌درێت و به‌پێی داتاكانی حكومه‌تی هه‌رێم نیوه‌ی داهاتی ئیتیحادی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، كه‌ 4 ترلیۆن دینارە و داهاته‌ نائتیحادییه‌كانیش زیاتر له‌ 2.5 ترلیۆن دیناره‌، به‌گشتی زیاتر له‌ 25 ترلیۆن دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌نێردرێت.

ڕاشگەیاند، مادەی 12 لە بودجەی عێراق، كە مەترسی لەسەر پشكی هەرێم دروستكردبوو لادرا.

بەپێی ماددەی 12ی بودجە، پشكی هەرێم بەپێی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و داهاتەكانی ئیتیحادی بە هەرێم دەدرێت، بەمەرجێك لە 12.68% زیاتر نەبێت، ئەم بڕگەیە مەترسی بوو لەسەر پشكی هەرێم لەحاڵەتێكدا نەوتی هەرێم نەفرۆشرابا.

نرخی دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
پێت نرخی دۆلار گەیشتەوە بەرزترین ئاست
یەكێتی و پارتی نەگەیشتنە ڕێككەوتنی كۆتایی
دوات یەكێتی و پارتی نەگەیشتنە ڕێككەوتنی كۆتایی
پەیوەنیدر