جیانگ زیمین سەرۆكی پێشووی چین كۆچی دوایی كرد، سەركردەیەك كە چینی بردە قۆناغێكی نوێوە لە ماوەی حكومڕانییەكەی دا.
لیژنەی ناوەندی پارتی كۆمۆنیستی چین و لیژنەی هەمیشەیی ئەنجومەنی نیشتمانی نوێنەرانی گەلی چین هەواڵی كۆچی دوایی زیمینیان ڕاگەیاند.
زیمین سیاسییەكی چین بوو لە ساڵی 1993 بۆ 2003 سەرۆكی وڵات و سەرۆكی پارتی كۆمۆنیست بووە.
زیمین ساڵی 1926 لە دایكبووە و لە تەمەنی 96 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
كۆچی دوایی زیمین هاوكاتی شەپۆلێكی بێ پێشینەی ناڕەزایەتی چینییەكانە دژی دەسەڵات و داوای ڕۆشتنی پارتی دەسەڵاتدار دەكەن، كە بەهۆی ڕێوشوێنەكانی دژی كۆرۆناوە سەریهەڵداوە.