سەفین مەلا قەرە: قسەکەی بافڵ تاڵەبانیمان بۆ یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی جددی وەرنەگرتووە



ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئەو نەخشە ڕێگەی گۆڕان هەیەتی بۆ حکومەتی دامەزراوەیی دەبێت خەڵک بگەڕێتەوە سەری، چونکە پرۆژەو نەخشە ڕێگاکانی گۆڕان لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندان

سەفین مەلا قەرە، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، یەکێتی وەک پێویست نەهاتە پێشەوە تا متمانە دروست ببێت و پێکەوە بۆ خزمەتی خەڵک کاری هاوبەش ئەنجام بدەین، ئەزموونی تاڵمان لەگەڵ یەکێتی هەیە بە تایبەت لە ڕێککەوتنی دەباشان و ڕێککەوتنی ساڵی 2021 کە پێکەوە بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقمان کرد.

سەبارەت بەو قسەیەی بافڵ تاڵەبانی بۆ یەکگرتنەوەیان لەگەڵ گۆڕانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی بافڵ تاڵەبانی وتی هەر قسەیە، هیچ شتێکی فەرمی لە بارەی یەکگرتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نەکراوە، گەر بەفەرمی داوا بکەن وەڵامێکیان ئەدەینەوە.

دەشڵێت:”کاک بافڵ هەمیشە ئەم قسانە دەکات، ئێمە قسەکەیمان زۆر بە ڕژد وەرنەگرتووە، چونکە قسەکەی ئەویش جددی نەبوو”.

راشیگەیاندووە، زۆر بەگەرمی کار لەسەر گێڕانەوەی ناڕازییەکان بۆ ناو گۆڕان و ئەوانەش دەکەین ڕۆژێک لەگەڵمان کاریانکردووە، هەوڵیش دەدەین لەگەڵ حزب و گروپ و ڕێکخراوە ناڕازییەکان بەرەی گەل دروست بکەین، بە تایبەت ئەو لایەنانەی لەدەسەڵاتدا نین.

“مەرج نییە لەگەڵ حزب بەشدار بین، چەندین گروپ و ڕێکخراوی مەدەنی ناڕازی هەن بۆ کاری پێکەوەیی، پێمانوایە ئەو نەخشە ڕێگەی گۆڕان هەیەتی بۆ حکومەتی دامەزراوەیی دەبێت خەڵک بگەڕێتەوە سەری، چونکە پرۆژەو نەخشە ڕێگاکانی گۆڕان لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندان” سەفین مەلا قەرە وای وت.

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای جیهانێكی داماڵراو له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی دەکات
پێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای جیهانێكی داماڵراو له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی دەکات
بافڵ جەلال تاڵەبانی: مافیاو شت ناخوا بۆ ئەو مەلەفە وەرنە لای خۆم
دوات بافڵ جەلال تاڵەبانی: مافیاو شت ناخوا بۆ ئەو مەلەفە وەرنە لای خۆم
پەیوەندیدار