ئەم شەپۆلی باران و هەورەتریشقەیە تا كەی بەردەوام دەبێت؟



بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایەكی بواری كەشناسی، ئەم شەپۆلی ھەورە تریشقە و تاوە بارانە بۆ سبەینێش بەردەوامی ئەبێت و لەكاتەكانی شەودا كۆتایی دێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی یەك شەممە ٢١-٥-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت لەگەڵ بەردەوامی دۆخی ناسەقامگیری كەشوھەوا لەناوچە جیاجیاكاندا بەتایبەت لەنێوان كاتەكانی بەرەبەیان بۆ پێش نیوەڕۆ تاوە باران و ھەورە بروسكەی چالاك ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لەزۆربەی ناوچەكاندا لەكاتەكانی نیوەڕۆ بەدواوە كاریگەری لاواز دەبێت تەنھا لەھەندێ ناوچەدا بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان تاوە بارانی كورت خایان بەردەوامی ئەبێت و لەكاتەكانی ئێوارەدا بەگشتی كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانمان كۆتای پێدێت.

ڕوونیشی كردەوە، پلەكانی گەرما زیاتر ھاوشێوەی ئەمڕۆ بەجێگیری ئەمێنێتەوە و خێرایی با مامناوەند بۆ چالاك دەبێت بەخێرایی ١٠-٣٠كم لە كاتژمێرێكدا لە ئاڕاستەی باشوور و باشووری ڕۆژئاواوە .

حكومەتی عێراق بۆ نرخی كارتی مۆبایل دوابڕیاری دەركرد
پێت حكومەتی عێراق بۆ نرخی كارتی مۆبایل دوابڕیاری دەركرد
بەشێكی توونی بابا داڕما و دوو شاخەوان گیانیان لەدەستدا
دوات بەشێكی توونی بابا داڕما و دوو شاخەوان گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر