ئەمڕۆ هێزێکی عێراق هەوڵیانداوە چەند بنکەیەکی سەربازی لە نزیک کامپی مەخمور دروستبکەن، بەڵام هاووڵاتیانی کامپەکە ڕێگایان نەداوە.
بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی سوپای عێراق بە دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تەلی دڕکاون هەوڵیانداوە چەند بنکەیەکی سەربازی لە نزیک کامپی مەخمور دروستبکەن.
بەڵام هاووڵاتیانی کامپەکە بەرامبەر هێزەکە وەستاون و ڕێگریان لە دروستکردنی بنکەکان کردووە.
ئەم هەوڵەی سوپای عێراق و ڕێگری هاووڵاتیانی کامپەکە لە کاتێکدایە، ماوەی دوو ساڵە حکومەتی عێراقی پلانی بۆ دروستکردنی ئەو بنکە سەربازیانە بە ناوی پاراستی کامپەکە داناوە، بەڵام دانیشتوانی کامپەکە ڕێگری دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانیش شاندێکی کامپەکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە کۆبوونەوەدان، تا ئەو بنکە سەربازیانە دروستنەکرێت.