ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ لەسە بودجە دەدات



جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەستبە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆما دەکەین سەبارەت بە دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی.

 

ئەمڕۆ شەممە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە؛ هیچ کێشەیەک نییە کە ڕێگری بکات لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی، ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو کوتلە سیاسییەکان لەسەر پەسەندکردنی یاساکە هاوڕان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی ئەوەی لەسەری ڕێککەوتووە، ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنێکدا دووشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر یاسای بودجە دەدات”.

 

ڕۆژی ١٣ی ئادار، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەشنووسی یاسای بودجەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٣٠٢٤ و ٢٠٢٥ی پەسەند کرد و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد.

 

 

بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ گەورەترین بودجەی عێراقە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، کە کۆی گشتی بودجەکەی زیاتر لە ١٩٧ ترلیۆن دینار بووە کە دەکاتە ١٣٥ ملیار دۆلار، لەنێویاندا بودجەی کارپێکردن زیاترە لە ١٥٠ ترلیۆن دینار، بودجەی وەبەرهێنانیش بە نزیکەی ٤٧ تریلیۆنە.

 

ڕێژەی کورتهێنانی مەزەندەکراو نزیکە لە ٦٣ ترلیۆن دیناری عێراقی، کۆی داهاتی پێشبینیکراویش یەکسانە بە زیاتر لە ١٣٤ ترلیۆن دینار، هاوکات داهاتی نەوت بە ١١٧ ترلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت بە پشتبەستن بە نرخی نەوت بە ٧٠ دۆلار، لە کاتێکدا داهاتی نانەوتی دەگاتە ١٧ ترلیۆن.

خەڵکی مەخمور دژی دروستکردنی بنکە سەربازین
پێت خەڵکی مەخمور دژی دروستکردنی بنکە سەربازین
پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی کۆمەڵ دەخاتە دەنگدانەوە
دوات پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی کۆمەڵ دەخاتە دەنگدانەوە
پەیوەنیدر