کەناڵی حەدەسی عەرەبی بڵاویکردەوە، سبەینێ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو کەناڵە، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا.
لە ماوەی ئەم مانگەدا پارتی و یەکێتی چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، ئەمەش بە ئامانجی ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو حزبە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یەکێکە کێشە سەرەکییەکانیشیان کورسی پێکهاتەکانە.