گروپێکی خۆکوژ دەستگیرکران



گورپێکی مەترسیدار، کە خۆیان بە گرووپی قوربان، ناساندووە و بەوته‌ی خۆیان، شیعه‌ مه‌زهه‌بن و ئه‌ندامه‌كانیان “ئیمامی عه‌لی ده‌په‌رستن”، لە پارێزگای زیقار دەستگیرکران.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی دەزگای هەواڵگریی عێراق (گرووپی قوربان)، به‌ شێوه‌ی تیروپشك هه‌ر جاره‌ و ئه‌ندامێكیان هه‌ڵده‌بژێرن و خۆیان ده‌كوژن.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەی دەزگای هەواڵگریی عێراق دا، هاتووە؛  له‌ شارۆچكه‌ی سوق شیوخ، له‌ پارێزگای زیقار، چەند کەسێکی له ‌یاسا ده‌رچوویان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ له‌ ٤ تۆمەتبار پێكدێن و ناویان له‌ خۆیان ناوه‌ گرووپی قوربان.

 

ئەم گروپە، شیعه‌ مه‌زهه‌بن و ئه‌ندامه‌كانیان “ئیمامی عه‌لی ده‌په‌رستن”، كه‌ ئه‌ندامانی گروپه‌کە خۆكوژن و هه‌ر جاره‌ و به‌شێوه‌ی تیروپشك ئه‌ندامێكیان هه‌ڵده‌بژێرن و خۆیان ده‌كه‌نه‌ قوربانی بۆ ئیمام عه‌لی.

 

گرووپی قوربان، له‌ ناوچه‌كانی باشووری ناسریه‌، تا ئێستا ٣ ئه‌ندامیان له‌ كاتی رێوره‌سمی كه‌ژاوه‌ی حوسێنییه‌ خۆیان كوشتووه‌، دوایین كاری خۆكوژیشیان، له‌ قه‌زای سوق شیوخ بووە له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی كه‌ژاوه‌ی حوسێنیه‌دا کە ئەندامێکی گروپەکە به‌ گوریسێك خۆی هه‌ڵواسیوه.‌

فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ دەدرێتە ئۆکراین
پێت فڕۆکەی جەنگیی ئێف-١٦ دەدرێتە ئۆکراین
هەڤاڵ ئەبوبەکر کێشەکانی سلێمانی دەخاتەڕوو
دوات هەڤاڵ ئەبوبەکر کێشەکانی سلێمانی دەخاتەڕوو
پەیوەنیدر