وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە توركیا دەكات هێرش نەكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان، دەشڵێت، پێویستە توركیا و سوریا گفتوگۆ بكەن.
بەپێی ڕاگەیانراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا قسەی كردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران باس لە ئەوە دەكات، “پشتبەستن بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی نەك یارمەتی چارەسەركردنی كێشەكان نادات، بەڵكو دەبێتەهۆی ئەوەی زیانی لێبكەوێتەوە و دۆخەكە ئاڵۆزتر بێت.”
وەزارەتەكە دەڵێت، ئێران لە نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا و پێویستی ڕەواندنەوەیان تێدەگات، بەڵام بۆ ئەوەی نیگەرانییەكان نەمێنن دەبێت گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان توركیا و سووریادا هەبێت.