د. عەلی قەرەداغی: ئەردۆغان و ئاکەپە لە کلیچدارئۆغڵو و جەهەپە بۆ کورد باشترن



دکتۆر عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان،رایگەیاند، هەڵبژاردن یان وەستان لەگەڵ کەسایەتییەک و کاندیدێک کارێکی ئیجتهادییە، بۆیە پێویست ناکات کەس عاجزبێت، دەشڵێت:”ئاکەپە لە جەهەپە باشترە، بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد، چونکە جەهەپە بە هیچ شێوەیەک دانی نەناوە بە کوردی تورکیا و بە کوردستان و بە زمانی کوردی، بەڵام ئاکەپە دەکرێت بە لایەنی کەم لە ڕووی ئیسلامەتییەوە قەناعەتی پێبکرێت بۆ بەدەستهێنانی داوای زیاتر”.

هەفتەیەک پێش هەڵبژاردنەکان ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوایان لە خەڵکی تورکیا کرد دەنگ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بدەن تاوەکو جارێکی دیکە بە سەرۆکی وڵات هەڵببژێرنەوە کە دکتۆر عەلی قەرەداغی، یەکێک بوو لەو زانایانە.

د. عەلی قەرەداغی سەبارەت بەو بەیاننامەیە رایگەیاند:”لەو بەیاننامەیدا داوامان کرد کە گەلی تورک یارمەتیدەر بێت بۆ تازەکردنەوە و هەڵبژاردنی سەرۆک ئەردۆغان، هۆکارە دەگەڕێتەوە بۆ چەند شتێک یەکەم لە ئێستادا ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو دەزانرێت زۆر لە ناڕەحەتی و فەوزایەکی زۆر ناخۆشدایە لەوانە سوریا، عێراق، لوبنان، یەمەن تەنانەت میسریش، ئێمە وەکو چەند زانایەک کە شارەزاییمان هەیە یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە حەز ناکەین جارێکی تر ئەو سەقامگیریە تێکبچێت لە تورکیا، واتە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و فەوزایەکی گەورە بۆ ناوچەکە دروست نەبێت.”

د. عەلی قەرەداغی ئاماژەی بە هۆکاری دووەمی پشتگیرییان لە ئەردۆغان کرد بۆ سەرۆکایەتی تورکیا و وتی:” بەداخەوە دەڵێم ئۆپۆزیسیۆن بەرنامەکەیان چەند کێشەیەکی گەورەی تێدا بوو، ئەو کێشانە بەلای ئێمەوە لائەخلاقییە، و بەلای دامەزراوەی دیموکراسیەوە کە یەکێک لە بەرنامەکەیان دەرکردنی ئاوارەکانی سوریا بوو لە تورکیا و بگەڕێندرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان ئەمە بە ڕاستی بەلای ئێمەوە شتێکی جوان نەبوو، دەبووایە ئۆپۆزیسیۆن ئەو کارەی نەخستایەتە بەرنامەی خۆیەوە ئەمە هۆیەکی زۆر گرنگ بوو.”

قەرەداغی وتیشی:” سەبارەت بە ئێمەی موسڵمان و زانایان لەکاتێکدا ئێمە دەبینین 5-6 ملیۆن خەڵکی ئاوارە لە تورکیا هەن. باسکردنی ئەم بابەتە بەلامانەوە شتێکی باش نەبوو، دووەمیش ئێمەی زانایانی موسڵمانین و موسڵمانیش حەز ناکات خەڵکێکی تر بە ئاشکرا دژی دینەکە قسە بکات بەداخەوە ئۆپۆزیسیۆن بە تایبەتی (کلیچدار) بەئاشکرا تەبەنی- بانگەشەی ئەوەی دەکرد دژی ئاینی بەرزی ئیسلام و شارستانێتی ئەو وڵاتەیە کە چەند ساڵە لەگەڵیدا دەژی بە تەواوەتی بەرنامەکە بەشێک بوو لەوە.”

راشیگەیاند:” لە هۆکارەکان ئەوەیە کە زانایان بە واجبی دەزانن بەرگری بکەن لە کاری خۆیان، وەکو دەزانرێت حزبی کۆماری مێژوویەکی باشی لەگەڵ کوردا باش نییە هەر لە سەردەمی ئەتاتورکەوە هەتا ئێستا تەبەنی- بانگەشەی ئەوە ناکەن کە کورد مافی خۆی هەبێت لەگەڵ ئەمەشدا ئۆپۆزیسیۆنی چەپی کوردی کە قبوڵیان نەکردن لەسەر مێزەکەش دابنیشن کەچی بە هەموو هێز و توانای خۆیەوە داوایان دەکرد کورد دەنگی خۆی بدات به کليچدار ، ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی زانایانی موسوڵمان هەڵوێستێکیان هەبێت کە پێی دەوترێت هەڵوێستێکی دینی و ئینسانی و ئەخلاقی و نیشتمانی، من وادەزانم بابەتەکە هەر ئەوەیە.”

وتییشی:” من وەکو دکتۆر عەلی قەرەداغی تەحەدا دەکەم کەسێک بتوانێت پێم بڵێت بەرژەوەندی کەسی یان ئابوریم لەگەڵ ئەردۆغان و غەیری ئەردۆغان هەبێت. سوپاس بۆ خوا هیچ بەرژەوەندیم لەگەڵ کەسیاندا نییە و موحتاجیش نیم.”

د. عەلی قەرەداغی لە وتووێژەکەی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، وەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە و وتی ئەوان بەراورد دەکەن لە نێوان ئەردۆغان و کلیچدار، تەنانەت بۆ مەسەلەی کورد، هەرچەندە لە سەردەمی ئەردۆغان تورکیا کێشەی لەگەڵ پەکەکە و پەیەدە هەیە، بەڵام “ئەگەر بەراوردێک بکەیت لە نێوان جەهەپە کە مێژووی لەگەڵ کوردا مێژوویەکی بەلای کەمەوە ڕێکوپێک نەبووە، لەگەڵ ئەردۆغان بە ڕای ئێمە بۆ کورد ئەردۆغان باشتر بووە و باشتریش دەبێت لە کلیچدار.”

قەرەداغی وتی”پێموایە ئەگەر پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هاوکاری بکردایە و ئایدۆلۆژیەتەکە ڕێگری نەکردایە و ئەگەر بەرژەوەندی گەلی کوردی بویستایە، زیاتر شتی باشتر دەکرا بۆ کوردستان و گەلی کورد.”

د. عەلی قەرەداغی زیاتر ڕوونیکردەوە و وتی ئەوان کە دەڵێن ئاکەپە لە جەهەپە باشترە، بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردە، چونکە جەهەپە بە هیچ شێوەیەک دانی نەناوە بە کوردی تورکیا و بە کوردستان و بە زمانی کوردی، بەڵام ئاکەپە دەکرێت بە لایەنی کەم لە ڕووی ئیسلامەتییەوە قەناعەتی پێبکرێت بۆ بەدەستهێنانی داوای زیاتر.

ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێدەپەڕێت
پێت ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تێدەپەڕێت
وێنە.. رەشەبا زیانی بە 50 درەخت گەیاند
دوات وێنە.. رەشەبا زیانی بە 50 درەخت گەیاند
پەیوەندیدار