لەسەر ئامێری گزیكردن لە تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی چەند كەسێك دەستگیركران



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر چەند كەسێك لەسەر بانگەشەی فرۆشتنی ئامێری گزیكردن لە تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی دەستگیر دەكات و دەنگۆی فرۆشتنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان ڕەتدەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوانەی بانگەشەی فرۆشتنی ئامێرەكانی گزیكردنیان دەكرد بۆ تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی دەستگیركراون.

ڕاشیگەیاندووە، دەستمان بەسەر ژمارەیەك ئامێری ئەلیكترۆنی گزیكردندا گرتووە.

جەختیشی كردۆتەوە، بانگەشەی دەستخستنی پرسیاری تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دوورە لە ڕاستییەوە.

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت: “لەماوەی ڕابردوودا چەند تۆمەتبارێك لەسەر ئەو تاوانانە دەستگیركراون و دراون بە دادگا”.

یەکێتی داوای پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکات
پێت یەکێتی داوای پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکات
دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دەستپێدەكات
دوات دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دەستپێدەكات
پەیوەنیدر